دیار تەیب ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشدار بوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە حكومەتەكەی كازمی باسی لێوە دەكات رایگەیاند ، لە رووی یاساییەوە بەپێی مادەی 64 دەستوور پێویستە دوای رەزامەندی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق ، پەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی رێگە خۆش بكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ لە عێراق .
بەپێی گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە ئەو پرسە و وروژاندنی تەنها زیاتر پرۆپاگەندەیەكی راگەیاندنە . هەموو لایەنی سیاسی لە گەڵ هەلبژاردنن بەڵام هەر لایەنێكیش بەرنامەو ئەجیندای خۆی هەیە
بەڵام تا ئیستا وتارێكی یەكگرتوو و دروست نییە و هەندی دەڵین لە 6ی 6ی سالی داهاتوو ئەنجام دەدرێت .
سەبارەت بە یاسای هەلبژاردن رایگەیاند كە یاسای هەلبژاردن دەرنەچووە ، كیشەی گەورە لە نێوان لایەنەكان هەیە ، هەندێك باس لە 100 هەزار دەنگدەر دەكەن كە پێویستە هەر ئەندامێك بە دەستی بێنێت .
یاسای پێشتریش كورد تێبینی لەسەر هەبوو و دژی ماددەیەك بوو ئەویش سیستەمی بازنەیییە كە كورد پێی وایە سیستەمێكی دروست نییە ، بۆیە دیار نیە كەی ئەو یاسایە دێتە كایەوە . زۆر لایەن حەز دەكەن دانیشتن رووبدات بەلام بریار نەدراوە بەهۆی باری تەندروستی و كۆرۆنا .
سەبارەت بە خاڵێكی لاوازی ئەو راگەیاندنەی كازمی ، ئەوەیە كە پێویست بوو كازمی لە گەڵ كۆمسیۆن قسە بكات و بگاتە دەرەنجامی راگەیاندنی دیاریكردنی وادەی هەلبژاردن چونكە پرۆسەی هەلبژاردن چەندین لایەنی لۆجستی و دارایی و خۆئامادەكردنی پێویستە و ئەوەش ئەركی كۆمسیۆنە كە دەزانێت چی پێویستە كە ئەنجام بدرێت .
سەبارەت بە ئەركی كورد لەو قۆناغە دیار تەیب رایگەیاند كە پێویستە كورد بڕیارێكی گونجاو بدات . لایەنی كورد لە بەغدا لە زۆر لایەن لێك نزیكن و لە هەندێ بابەتیش وا نین . بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كە چۆن بڕیار دەدەن و چۆن دەبنە شەریك لە عێراق ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە و بە دەنگێكی بەهێز بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق بكەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.