Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:17

له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ رۆژانی پێنچ شەمە و ھەینی شوێنە گەشتیاریەکان داده‌خرێت

چەند بڕیارێک لەلایەن قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە
کوردستان TV
#7
100%


ژووری ئۆپەڕاسیۆنی قەزای شەقڵاوە، بۆجێبەجێکردنی رێکار و ڕێنماییەکانی تایبەت بەخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆبووه‌وه‌ چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد.

لەسەر رۆشنایی بەیانی ژمارە 46ی وەزارەتی ناوخۆ، بۆجێبەجێکردنی رێکار و ڕێنماییەکانی تایبەت بەخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ژووری ئۆپەڕاسیۆنی قەزای شەقڵاوە بەسەرپەرشتی قایمقام ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٥ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدرا  دەرئەنجام لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بڕیاردرا.

یەکەم: پابەندبوون بە بڕگەکانی بەیانی ژمارە( ٤٦) وەزارەتی ناوەخۆ بە گشتی.

دووەم: توند و تۆڵ کردنی زیاتری چاودێری بازار و شوێنەگشتییەکان لەھەموو سنوری قەزای شەقلاوە.

سێیەم :رۆژانی پێنچ شەمە و ھەینی لەسەنتەری قەزای شەقلاوە و سەنتەری ناحیەی ھیران بازار و شوێنە گەشتیاریەکان لە کاتژمێر( ٢دووی )دوای نیوەرۆ بەتەواوی دادەخرێت تاکو بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٨ کات ژمێر ١٢ی شەو جگە لەدەرمانخانەکان .

چوارەم : چایخانە و کافتریاکان بۆ ماوەی (١٤) چواردە رۆژ دادەخرێن.

پێنچەم: نوێژی ھەینی و پرسە و بۆنە ئایینیەکان و ھۆلی وەرزشی و ئاھەنگەکان و یاری منداڵان و پارکەکان تاکو ٢٠٢٠/٨/١٨ کات ژمێر ١٢ی شەو دادەخرێت و رادەگیرێت.

ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری قەزای شەقلاوە و دووکاندارە بەرێزەکان
لەپێناو سەلامەتی خۆتان و هاوونیشتمانیانی شارەکەمان، تکایە پابەندی بەستنی ماسک بن، ڕێگەش نەدرێت هیچ موشتەریەک سەردانی دوکان و ماڕکێت و شوێنە بازرگانییەکەت بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.