گومرگی عێراق بڕیاریدا رێوشوێنی خۆپارێزی تایبەت بە گواستنەوە و ئەمباركردنی ماددە كیمیاوییەكان بگرێتەبەر، ئەم بڕیارەش دوای تەقینەوەکەی بەندەری لوبنان دێت.
دەستەی باڵای نیشتمانی گومرکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، نوسراویان ئاراستەی بنکەکانی گومرک لە سەرجەم دەروازەکانی وشکانی، ئاوی و ئاسمانی کردووە بەمەبەستی بەپەلە ناردنی جەردی ئەو ماددە ترسناکانە و ئەو لایەنانەی خاوەندارییەتی دەکەن كه له دهروازه سنوورییهكان ئهمباركراوه.
ئەم هەنگاوەی عێراق دوای تەقینەوەكەی سێشەممەی بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان هات كە بە هۆی كۆنتێنەرە ئەمباركراوەكانی تایبەت بە نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە روویدا، تا ئێستا (150) کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پێنج هەزاری دیکە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.