Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:23

ژنیاری ناوداری کورد "محەمەد دومان" کۆچی دواییکرد

میوزیكی بۆ چەندین هونەرمەندی ناوداری رۆژئاوای كوردستان ژەنیوە
کوردستان TV
100%

ژنیاری ناوداری كورد  محەمەد خەلیل غازی، كە بە "محەمەد دومان" ناسرابوودوێنی چوارشه‌مه‌ 5-8-2020 لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا  له‌ته‌مه‌نی 91 ساڵی كۆچی دواییكرد. 

 هونه‌رمه‌ند محەمەد دومان لە ساڵی 1929 لە سێورەگی ره‌های باكووری كوردستان لە دایكبووە، بەڵام بە رەچەڵەك خەڵكی ناوچەی "پردێ"ی باشووری كوردستانە، میوزیكی بۆ چەندین هونەرمەندی ناوداری رۆژئاوای كوردستان ژەنیوە. 

هونه‌رمه‌ند محەمەد دومان لە ساڵی 2014ـەوە لەكاتی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچەكە، رووی لە توركیا كردووە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.