زه‌یتی نه‌عناعی (پونگ) بۆندار دژی هه‌موو هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه دان و كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن به‌سووده ، هه‌روه‌ها زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار تاراده‌یه‌ك بۆ دڵه‌واركی به‌سووده ئه‌م زیته‌ش هه‌موو كاتێك به‌رده‌سته .
سووده‌كانی زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بزانه
زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌روو له به‌ڵغه‌م به‌سووده، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دژ هه‌وككردنی لووت و گوێ و قوڕقوڕگه به‌كار دێت.
كاریگه‌ری و چالاكی زۆری له‌سه‌ر ئه‌م حاڵاتانه‌ی خواره هه‌یه:
- هه‌وككردنی رێره‌وی قوڕگ.
- ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دا.
- هه‌وككردنی لووت.
- كۆكه.
زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار به‌شێوه‌ی شێلان بۆ روخساری و هه‌ردوولایه‌نی پشت و سنگ به‌كار دێت.
زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كیتونات و ته‌ربیین، كه‌هاوكاره بۆ دورستكردنی ماده‌ی تۆری زرداو بۆ جه‌رگ،له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ره‌ری به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتیان له هه‌رسكردن هه‌یه یان كه‌می ماده‌ی زرداویان هه‌یه.
چه‌ند دڵۆپێك له تێكه‌ڵه‌ی زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار و له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێكی تری له زیتی رووكی زۆر به‌سووده، بۆ زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان .
زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار دژی زۆربه‌ری ڤایرۆسه‌كانی زیان به‌خشه به‌سووده هه‌روه‌ها دژه كه‌ڕووه،(فطریات) به‌شێوه‌یه‌ك رێگری له گه‌شه‌كردنی ده‌كات له جه‌سته وه‌كو كرمه‌كان .
سووده‌كانی زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بۆ جوانكاری
ئه‌گه‌ر چی زۆر بۆ بواری جوانكاری به‌كار نایه‌ت ، به‌ڵام زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار به‌هۆی بۆنه‌كه‌ی ، به‌هایه‌كی زۆری هه‌یه.
- زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار، به‌كار هێنانی له‌گه‌ڵ هه‌ویری ددان به‌سووده به‌جۆرێك جۆره چێژێكی تایبه‌تی پێده‌دات ، ددان له كلۆر بوون ده‌پارێزێت.
- زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بۆ لێوه‌كان به‌سووده له هه‌مان كاتدا بۆ سارێژ كردنی لێوه‌كان له زامی بچوك به‌كار دێت.
- زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بۆ دووباره پێكهێنانه‌وه‌و گه‌شه‌ی پێست گرنگ و به‌سووده ، له هه‌مان كاتدا بۆ لابردنی په‌ڵه له‌سه‌ر پێست به‌سووده.
- زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار دژی هه‌موو هه‌وككردنه‌كات به‌كار دێت ،وه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌سووده ده‌تواندێت له‌گه‌ڵ ، كرێم بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌كار بێت.
سووده‌كانی زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بۆ ته‌ندروستی
- دووبار به‌هۆی بوونی ماده‌ی كیتونات له زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار كاریگه‌ری هه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مارگیری ، به‌م شێوه‌یه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كاتی دڵه‌راوكێ و دوودڵی ده‌بێت .
- ئامۆژگاری به‌وكه‌سانه ده‌درێت، كه له كاتی تووڕه بوون و دڵه‌راوكێ وده‌مارگیری، زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار به‌كاردێنن ،به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی حاڵه‌تی سۆزدای ده‌بن.
شێواز و رێگاكانی به‌كار هێنانی زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار
- ده‌بێ زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار زۆر به‌ووردی و به وریایی به‌كار بهێنین چونكه ،چه‌ندین جۆری هه‌یه .
- به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئافره‌تانی دوو گیان و شیرده‌ر، قه‌ده‌غه‌یه زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار، به كار بێنن.
- به‌هه‌مان شێوه نابێ بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 6 ساڵی هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی توره‌كه‌ی زرداویان هه‌یه به‌كار بهێن.
- له كاتی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر پێست نابێ زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار زۆر خه‌ست بێت ، ده‌بێ له‌گه‌ڵ زه‌یتی رووكی تێكه‌ڵ بكرێت ئه‌نجا به‌كار بهێندرێت.
- له كاتی به‌كارهێنان ده‌بێ به‌رێژه‌ی 20% زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار وه رێژه‌ی 80% زه‌یتی رووكی بێت تێكه‌ڵ بكرێت ، ئه‌نجا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به‌كار بێت .
- بۆ روخساری ده‌م وچاو نابی زیاتر له 3% زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بێت ، ده‌بێ تێكه‌ڵ به زه‌یتی رووكی .
- به‌شێوه‌ی گشتی له كاتی به‌كار هێنانی ده‌بێ به‌رێژه‌ی 15-20% زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار له‌گه‌ڵ زه‌یته‌كانی تر به‌رێژه‌ی 80-85% بێت .
- هه‌ڵمژینی بۆنی زه‌یتی نه‌عناعی بۆندار بۆ هه‌رزه‌كاران و منداڵانی خوارته‌مه‌ن 6 ساڵی گونجاوه .
وه‌رگێران دارشتنه‌وه‌ی : كامران
ژێده‌ر : سه‌یده‌تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.