Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:36

جەلیل گادانى بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد

سیاسەتمەدار و تێكۆشه‌ری دێرینی كوردستانى
کوردستان TV
100%



 جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار و تێكۆشه‌ری دێرینى كوردستانى دوای حەوت دەیە تێکۆشان بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە  حزبی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەەوە، بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیدا، کۆچی دوایی کرد.
 

راشیده‌گه‌یه‌نن  جەلیل گادانی ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.

 

جەلیل گادانی ساڵی 1934 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە، ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە سەردەمی حەمە رەزا شای پەهەلەویدا لەسەر چالاکی سیاسی 13 ساڵ زیندانی کراوە، لە ساڵى 1944دا بۆ یەکەمجار  یەكەمین قوتابخانەی نھێنیی شەوانە لە ماڵى ناوبراودا دروستبووە و بە كالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ژمارەیەکى زۆر بەرپرسیارێتى جیاوازى لەو حزبە وەرگرتووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.