لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، ئاماری كار‌و چالاكیی مانگی رابردوی خۆی بڵاودەكاتەوە، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی 64 شوێنیان داخستوه و زیاتر له 47 ته‌ن خۆراك و ماده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوشیان له‌ناوبردووه.
بەپێی ئاماری مانگانەی كاروچالاكییه‌كانی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، كه‌لە 1 تا 31ی ته‌مموزی 2020 ئاماده‌یان كردووه، لیژنەكان پێنج هه‌زار و 226 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كردوه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئەنجام داوە كه هاوڵاتیان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له مانگی رابردودا لیژنه‌كان له 356 شوێن سه‌رپێچییان تۆماركردوه، هه‌روه‌ها 306 شوێنی كاركردن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاره یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن بەهۆی پابەندنەبوون بە مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی تەندروستی 64 شوێنیان داخستووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبون له‌سه‌رپێچیكردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی 72 شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردوه‌ته‌وه.
لە ئامارەكەدا هاتووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان لەماوەی یەك مانگدا به‌بڕی 47 تەن 858 كیلۆگرام كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچوی لەناوبردوه، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 11 ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هەرشوێنێك پابەندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرنا نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی سەرپێچی شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبونیشی له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.