Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:48

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو گه‌یشته‌ 45 دۆلار و 47 سه‌نت

لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردستان TV
100%

بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ٤٥ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


دوێنێ بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٤٥ دۆلار و ٢٥ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٤٥ دۆلار و ٤٤ سەنت تەواو کرد، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا ٠،٠٦ هەڵکشانی بەخۆوەبینی و بە ٤٥ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس نرخەکەی گەیشتە، ٤٢ دۆلار و ٣٢ سەنت.

دابەزینی خێرای یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئەو سووتەمەنییە.

هەفتەی رابردوو، یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٧،٤ ملیۆن بەرمیل کەمی کرد لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەگەکان تەنها سێ ملیۆن بەرمیل کەم بکات.

هەروەها دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا، هاوکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات.

لە لایەکی دیکەشەوە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) لە جیهاندا و مەترسییەکانی لەسەر کەمکردنەوەی گەشەی ئابووری نێودەوڵەتیی رێگرە لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.