له‌په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌ره‌خۆشی له‌دلاوه‌ر ئاژگه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێـتى ئه‌وروپا ده‌كات به‌هۆی كۆچى دوایی برا گه‌وره‌یان
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانى :
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز کاک دلاوەر ئاژگەیی ـ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا
به‌داخەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی برای گەورەتان، سلێمان خالید ئاژگەییمان پێگه‌ییشت.
سه‌ره‌خۆشی له بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گه‌وره داواکارم گیانی کاک سلێمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
٦ـی٨ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.