Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:23

ماکـڕۆن سەردانی شوێنە زیان لێکەوتوەکانی بەیرووتی کرد

چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی جیهان سەردانی لوبنان بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ماکـڕۆن خەلکی بەیروت لەباوەش دەگریێت.. 

دوای ئەوەی لە چواری ئاب گەورەترین تەقینەوە بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند بەو هۆیەشەوە زاتر لە (١٥٠) کەس کوژران و نزیکەی پێنج هەزاریش بریندار بوون .

هاوکات ته‌قینه‌وه‌ به‌هێزه‌كانی به‌یرووت بەدرێژایی دوو کیلۆ مەتر لە دەوری خۆیدا وێرانکاری درووست کردوەو ژمارەیەکی زۆر باڵەخانەشی داڕماندوە.

لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ وەک یەکەم سەرۆکی جیهان ئیمانێل ماکڕۆن سەرۆکی فه‌ڕەنسا گەیشتە بەیرووت وشوێنی رووداوەکە و شەقامەکانی بەسەر کردەوەو خەڵکی پێشوازیان لێ کردوو ماکڕۆنیان لە باوەش گرت.
شایانی باسە هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ووڵاتان هاوکاری سەرەتاییان گەیاندا لوبنان و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی جیهان سەردانی لوبنان بکەن.

فەرمان علی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.