Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:17

ته‌ندروستى راپه‌رین: تووشبوویه‌کی دیکه‌ی کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

له‌ سه‌نته‌ری نەخۆشییە گواستراوه‌كانی قه‌ڵادزێ له‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی بووه
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌  هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 54 ساڵ دوای تووشبوونی به‌ كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ گیانى له‌ده‌ستدا 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌و تووشبووه‌ له‌ سه‌نته‌ری نەخۆشییە گواستراوه‌كانی قه‌ڵادزێ له‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی بووه‌ و به‌ هۆی تووشبوونی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

تا ئێستا له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، 24 كه‌س به‌ هۆی تووشبوونیان به‌  ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.