Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:18

جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکوک: بارەگا لە بەغدایش ناکەیەنەوە ئەگەر ئاڵای کوردستانی لەسەر نەبێت

پارتی مساومەی لەسەر کوردستانیەتی کەرکووک نەکردووە
کوردستان TV
100%


بەرپرسێکی پارتی لە کەرکووک رایده‌گه‌ێنێت لەگەڵ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک پارتی دەگەڕێتەوە نێو بارەگا داگیرکراوەکانی لە کەرکووک و دەشڵێت ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانمان پەیوەستە بە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان.

دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، ھەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک بەردەوامن و بەر لە ساڵی نوێ ھەرێم و بەغدا گەیشتبوون بە ڕێککەوتن، بەڵام دواتر کابینەی حکوومەتی عادل عەبدولمەھدی ھەڵوەشایەوە و ڕێککەوتنەکە ڕاگیرا، ئێستا دانوستان ھەیە بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکە.

ده‌شڵێت لەگەڵ پێکھێنانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش بڕیارە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک، ئەوکات ئێمەیش وەک پارتی دەگەڕێنەوە بۆ کەرکووک و بارەگاکانمان دەکەینەوە بە ڕووی ئەندام و جەماوەری خۆماندا.

ھەر لەبارەی ڕادەستکردنی بارەگاکانی پارتییەوە، ئەوانەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر داگیر کراون، دیاری حوسێن  رایده‌گه‌ێنێت ، کەرکووک ھی ئێمەیە و ھیچ کات پارتی مساومەی لەسەر کوردستانیەتی کەرکووک نەکردووە، ڕادەستکردنەوەی بارەگانیشمان بەستراوەتەوە بە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە، ئێمە بارەگا نەک لە کەرکووک لە بەغداش ناکەینەوە، ئاڵای کوردستانی لەسەر نەبێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.