بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای نەجەف باشووری عێراق، سالم حەمیداوی رایگەیاند كە تا ئێستا 600 پزیشك لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و چواری دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
سالم حەمیداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرای كردووە، بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستیان دان لە مانگی شوباتی رابردووە تا ئێستا، 600 پزیشك لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چواری دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف، سالم حەمیداوی باسی لەوەیش كرد، ژمارەیەكی زۆر لەو پزیشكانەی كە لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە و لەئێستادا لە دامەزراوە تەندروستییەكان خزمەت دەكەن.
به‌پێی دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق كه دره‌نگانى ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری رابردوودا له‌پارێزگاكانى عێراق 3 هه‌زار و 47 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ماوه‌یه‌دا 2 هه‌زار و 339 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه
ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه 67 كه‌سیش له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كۆی تووشبوان تا ئێستاكه به‌په‌تاكه گه‌یشته 140 هه‌زار و 603 كه‌س
چاكبووانیش گه‌یشته 101 هه‌زار و 25 كه‌س ، هه‌روه‌ها 5 هه‌زار و 161 كه‌سیش به‌كۆرۆنا تا ئێستاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.