Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:20

له‌ سۆران 21 که‌سی دیکه‌ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

قائیمقامی سۆران: ره‌وشه‌كه‌ قورسه‌ و خه‌ریكه نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ده‌بن
کوردستان TV
100%


كرمانج عزه‌ت، قائیمقامی قه‌زای سۆران له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆی 54 پشكنین ده‌ركه‌وت 21 كه‌سی دیكه‌ له‌ سنووری قه‌زای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

 راشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و 21 تووشبووه‌، سێیان له‌ رواندز و یه‌كێكیان له‌ خه‌لیفان و 17 كه‌سیشیان له‌ ناو سۆرانن.

كرمانج عزه‌ت ده‌شڵێت بە ھۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سنووره‌كه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ مزگه‌وتێك ناكرێته‌وه‌ و وتاری هه‌ینی ناخوێنرێته‌وه‌ و شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانیش داده‌خرێن.

 قائیمقامی سۆران ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ره‌وشه‌كه‌ قورسه‌ و خه‌ریكه‌ نه‌خۆشخانه‌كان جێگه‌ی نه‌خۆشیان تێدا نه‌بێته‌وه‌.

به‌پێی  دواین راگه‌یاندراوی  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێواره‌ی رۆژى پێنجشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كه‌س‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 507 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.