له زۆربه‌ی وه‌رزه‌كان گڕگرتنی ئۆتۆمبیل رووده‌دات به‌ڵام زیاتر له وه‌رزی هاوین ده‌بێت ،ئه‌ویش به‌هۆی زياتر گه‌رم بوونی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله كه لێره‌دا به‌گشتی ، باس له هۆیه‌كانی ، گڕگرتنی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ین.
هۆكاری یه‌كه‌م: هه‌ندێ كه‌س ده‌ستكاری وایه‌ری (فیول په‌مپ)یاخوود فیتپه‌م ده‌كه‌ن وایه‌ری خۆی لیده‌كه‌نه‌وه و جۆریكی دیكه‌ی بۆ ده‌به‌ستن كه به‌رگه ناگریت.
هۆكاری دووه‌م: هه‌ندیك كه‌س ئه‌و فیوزه‌ی تایبه‌ته بۆ فیتپه‌م داندراوه ده‌یگۆڕن به فیوزی به هیزتر واته ئه‌مپیری له هی خۆی زیاتره له ئه‌گه‌ری هه‌ر كیشه‌یه‌ك فیوزه‌كه ناسوتیت له جیاتی فیوز، فیتپه‌مه‌كه له شوینی خۆی گڕده‌گریت.
هۆكاری سییه‌م: هه‌ندێك كه‌س ده‌ستكاری شوین (قاعیده)ی فیتپه‌مه‌كان ده‌كه‌ن له جیاتی ئۆرجیناڵ فیتپه‌می جۆكه‌ری بۆ ده‌به‌ستن، ئه‌و جۆره فیتپه‌مانه باشنین و له‌گه‌ڵ به‌نزینی خراپ "بۆ ماوه‌یه‌ك كار ده‌كات وه هه‌ندیكجار گڕ ده‌گریت.
ئه‌ویش به‌ھۆی تێچوونی به‌نزین بۆ ناو ئارمێچه‌ری فیتپه‌مپه‌كه‌وه ،كه‌ده‌بێته ھۆی درستبونی شۆرت له‌ناو فیتپه‌مپه‌كه‌دا
هۆكاری چواره‌م : به‌نزینه‌كانمان كوالیتی باش نییه و غازی گه‌لیچك زۆره به‌شی زۆری واده‌كات گڕ بگریت.
هۆكاری پینجه‌م: ئه‌وجۆره به‌نزینه غازێكی زۆر دروست ده‌كات بۆیه هه‌ڵه‌یه له‌كاتی تیكردنی به‌نزین، شوفێران زیاد له راده‌خۆی به‌نزین له ئۆتۆمبیله كان بكه‌ن واباشتره پێنج لیتر له قه‌باره‌ی خۆی كه‌متر تێبكرێت.
له‌گه‌ڵ ھیوای سه‌لامه‌تیم بۆ ھه‌موو لایه‌ك.
ئا/رائید ئاری جهانگیر به‌رپرسی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی رواندز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.