Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:27

ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌نگۆیه‌ک ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ لەناو ھاوڵاتیان دا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە کە گوایا بۆ ناشتنی تەرمی ھاوڵاتیانی کۆچکردو ئەوانەی توشبوی کۆرۆنان، پارە وەردەگیرێت وەکو تەندروستی گەرمیان ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکانی ئێمەوە ھەبێت لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار/ قەڵا و مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار، ئەوا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو کارە وەرناگیرێت و خزمەتەکە بێبەرامبەرە

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەپێچەوانەوە ھاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن و سکاڵا تۆمار بکەن.

له‌كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه‌ ، ھەرچی مەسەلەی ھەڵکەندنی قەبر و ئامادەکردنێتی پەیوەندی بە تیمەکانی قایمقامیەت و شارەوانیەوە ھەیە و پەیوەندی بە تیمە تەندروستیەکانەوە نیە ، بۆ ئاگاداری ھەمو لایەک.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.