یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٥ دۆلار و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٥ دۆلار و ٦٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٥ دۆلار و یەک سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٥وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٠٦ به‌رزبووەتەوە و به ٤٥ دۆلار و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٤١ دۆلار و ٩٤ سه‌نت فرۆشرا.
بێ ئەنجامبوونی گفتوگۆکان لە ئەمریکا لەبارەی پاکێچی هاندان کە بڕیاربوو لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) بچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و ئامارەکانی بێ‌کاری لە ئەمریکا کە ئاماژەی نەرێنی دەخەنەڕوو، هەروەها نیگەرانییەکان سەبارەت بە شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا کە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە لەو وڵاتە، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست کردووە و هۆکارە بۆ دابەزینی نرخەکەی.
لە لایەکی دیکەوە لە کاتێکدا قەرزی خێزانی لە ئەمریکا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ چارەکی پێشووتر ٣٤ ملیار دۆلار کەمی کردووە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ئەوە یەکەمجارە کەم بکات، بەڵام ئەو قەرزە بەپێی بنەمای ساڵ ٤٠٦ ملیار دۆلار زیادی کردووە.
هەروەها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٥ دۆلار و پێنج سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و نۆ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ٩٤ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٨٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.