بەپێی بڕیارێکی دوێنێی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، ئەمڕۆ لە هەولێر بازاڕە میللییەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە، گۆڕەپانی پاسکیل و ماتۆڕسکیل فرۆشان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل داخراون و هاتووچۆکردیش لەو بازارانە قەدەغەیە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی قایمقامیەتی هەولێر، داخستنی ئەو شوێنانە بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێرە لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی هاووڵاتییان لەگەڵ یەکدا.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر تاوەکو ئێستا 5661 توشبووی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون و رۆژانەش زیاتر لە 200 توشبووی نوێ تۆماردەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.