Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:32

سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا: رێز لە لوبنانێکی ئازاد و سەروەر و شکۆدار دەگرم

ئەو توڕەییە وزە و هێزی خەڵک نیشان دەدات
کوردستان TV
100%


- سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن: رێز لە لوبنانێکی ئازاد، سەروەر و شکۆدار دەگرم. ئەو توڕەییە وزە و هێزی خەڵک نیشان دەدات. لە مانگەکانی رابردوودا زۆر شت بەرەو خراپی چوون


سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەو رەخنانەی رەت کردەوە لەبارەی ئەوەی وڵاتەکەی دەستی لە کاروباری ناوخۆی لوبنان وەرداوە.

ئیمانوێل ماکرۆن کە بە سەردانێک لە بەیروتی پایتەختی لوبنانە، بۆ کەناڵی BFMTVی فەڕەنسی دوا.

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن باسی لەوە کرد کە لەناو گەلی لوبناندا توڕەییەک هەیە و لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە ئایا لەگەڵ گۆڕینی سەرکۆماردان لە لوبنان گوتی: رێز لە لوبنانێکی ئازاد، سەروەر و شکۆدار دەگرم. ئەو توڕەییە وزە و هێزی خەڵک نیشان دەدات. لە مانگەکانی رابردوودا زۆر شت بەرەو خراپی چوون.

ئیمانوێل ماکرۆن باسی لەوە کرد کە سێ هەفتەی داهاتوو، بۆ ئایندەی لوبنان یەکلایی کەرەوە دەبن.

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسیارێتی فەڕەنسایە لە پاڵ گەلی لوبناندا بێت، ئەوەیشی خستەڕوو کە فەرمانی بە بەڕێوەبەرانی لوبنانی نەکردووە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئەو رەخنانەی رەت کردەوە کە دەگیرێن لەبارەی دەستوەردانی وڵاتەکەی لە کاروباری ناوخۆی لوبنان و گوتی: برایەتی و هاوکاری جێگەی باسە. بەهەڵەدا مەچن. ئەگەر فەڕەنسا رۆڵی خۆی نەگێڕێت کە باوەڕی بە فرەلایەنی و بەرژەوەندییەکانی گەلی لوبنانە، ئەوا ئێرانییەکان، تورکەکان، سعوودیەکان و هێزەکانی دیکەی ناوچەکە دەست لە کاروباری ناوخۆی لوبنان وەردەدەن. ژمارەیەک لەو وڵاتانە لە پێناو بەرژەوەندیە جیۆپۆلۆتیک و ئابوورییەکانی خۆیان دژبە بەرژەوەندییەکانی گەلی لوبنان ئەوە دەکەن

دوێنێ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون سەردانی بەندەری بەیروتی کرد کە تەقینەوەکەی تیایدا رووی دا، هەروەها لەگەڵ میشێل عەون، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەسسان دیاب و سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، نەبیهـ بری کۆبووەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.