Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:31

هاوڵاتییەکی کورد لە باکوری ئێران لەسێدارە درا

لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ڕەشت
کوردستان TV
100%


 حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ڕەشت، ناوەندی پارێزگای گیلان جێبەجێ کرا.


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 6 ى 8 ى 2020 ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”مێهرزاد جەلالوەند“ کوڕی ڕەحمەت و تەمەن ٣٣ ساڵە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ڕەشت (بەندیخانەی لاکان) جێبەجێ کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌  مێهرزاد جەلالوەند پێنج ساڵ پێش بە شێوەیەکی نەخوازرا کوڕی دراوسێیەکی خۆیانی کوشتبوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.


ئەو سەرچاوەیە وتیشی، کوڕی دراوسێکەیان دوو چەقۆی لە باوکی مێهرزاد داوە و ئەویش پاڵی پێوەناوە کە سەری بەر زەوی کەوتووە و تووشێ خوێبەربوونی مێشک بووە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.


رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مێهرزاد جەلالوەند لە کوردەکانی ناوچەی جەلالوەندی کرماشانە کە باو باپیرانی پێشتر بە زۆر بۆ ناوچەکانی باکووری ئێران دوورخراونەتەوە و ئەوان لە شارۆچکەی ”چاف و چەمخانە“ سەر بە قەزای لەنگروود لەپارێزگای گیلان نیشتەجێ بوون.


له‌كۆتایدا رایده‌گه‌ێنێت ، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیا حکوومەتی و بەرپرسانی دەزگای دادوەریی حکوومەت هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.