لە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک سنووری مەریوان له‌كوردستانى ئێران 7 كۆڵبه‌ر بوونه قوربانى
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 6 ى 8 ى 2020 ، لە ڕێگای مەریوان بۆ گوندی دەرەناخی رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیان له‌ده‌ستدانى كۆڵبه‌رێك و شه‌شی دیكه‌ش بریندار بوون
هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێـت ئه‌و كۆڵبهرهى گیانى له‌ده‌ستداوه به‌ناوی خالید غەفووری خەڵکی گوندی (باوە) و تەمەن 49 ساڵه
ده‌شڵێت 6 كۆڵبهرهكهى دیكه باری ته‌ندروستی دوویان ناجێگیره تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو 6 کۆڵبەرە کە لەم رووداوە بریندار بوون ڕوون نەبوەتەوە.
له‌كۆتایدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، ئەم ڕووداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆڕی پراید و و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا هاتوەتە ئاراوە و سەرنشینەکانی پرایدەکە کۆڵبەر بوون و بە مەبەستی کۆڵبەری بەرەو سنوور چوون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.