Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:20

لوبنان.. ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیروت گەیشتە 154 کەس

پێنج هەزار برینداریش هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


وەزیری تەندروستیی لوبنان، حەمەد حەسەن رایگەیاند كە ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت، بەرزبوویەوە بۆ 154 كەس.

حەمەد حەسەن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

وەزیری تەندروستیی لوبنان، حەمەد حەسەن ئاماژەی بەوەیش دا كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120یان ناجێگیرە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت رووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، هەروەها زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.