كهمێك پێش ئیستا میشال عون سەرۆکی لوبنان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئەوەی لە چواری ئاب ڕوویدا کارەساتێکی گەورەی مێژوویی بوو بە سەر لوبنان و گەلەکەیدا هات، هەرگیز ئەو ڕۆژە لە مێژووی لوبنان و مرۆڤایەتیدا لە بیر ناکرێت.
هەروەها گوتیشی ئێمە لە ئەساسدا لە قەیران بووین بەم ڕووداوە کەوتینە قەیرانێكی گەورەتر، سەرۆکی لوبنان ئاشکرا کرد کە ئەوانەی تێوە گلاون لە دوای لێکۆڵینەوەكان دەردەکەون. لەکۆتاییش دا دووبارە داوای لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کرد بەردەوام لە پێشکەش کردنی هاوکاری بۆ گەلی لوبنان.
فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.