لهپهیامێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش به‌بۆنه‌ى كۆچى دوای وه‌رزشوان و ناوبژیوانى پێشووی كوردستان عێراق م. ئه‌حمه‌د عه‌زیز كه‌به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ خۆی و خێزانى و منداله‌كه‌ی گیانى له‌ده‌ستدا سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده و وه‌رزشوانانى كوردستان ده‌كات
ده‌قی په‌یامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌خانه‌واده‌ی م. ئه‌حمه‌د عه‌زیز و وه‌رزشوانانی كوردستان
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانى م. ئه‌حمه‌د عه‌زیز وه‌رزشوان و ناوبژیوانى پێشووی كوردستان و عێراق مان پێگه‌یشت ، به‌داخه‌وه كهلهرووداوێكى هاتووچۆدا نیوه‌رۆی رۆژی هه‌ینى 7 ى 8 ى 2020 له‌رێگای هه‌ولێر - كۆیه خۆی و هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و وه‌رزشوانانى كوردستان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین
له خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبووان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتیان شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش
7 ى 8 ى 2020
هه‌ولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.