Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 10:17

دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یرووت ئێران عه‌مباره‌ کیمیاوییه‌کانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی تاران ده‌گوازێته‌وه‌

له‌وانه‌یه‌ كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی لوبنان به‌دوای خۆیدا بهێنێ
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رادیۆ فه‌ردا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن هۆشداریدا له‌وشوێنه‌ مه‌ترسیداره‌ی كه‌ نه‌وتی لێ عه‌مبار ده‌كرێت، ره‌زا كه‌ریمی، سه‌رۆكی رێكخراوی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كانی تاران بڕیاریداوه‌ عه‌مباره‌ كیمیاوییه‌ زه‌به‌لاحه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی شه‌هران كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی تاران بگوازێته‌وه‌.

مه‌جید فه‌راهانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری تاران رۆژی پێنج شه‌ممه‌  گوتی: ئه‌و عه‌مباره‌ی نه‌وت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری تارانی پایته‌خت، له‌وانه‌یه‌ كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی به‌یرووتی لوبنان به‌د‌وای خۆیدا بهێنێ.

شایانی باسه‌ به‌گوێره‌ی دوایین ئامار له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت  154 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.