حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت،كه‌ركوك و ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی تری به‌خوێنی كوڕ و براو خوشك و هه‌ڤاڵه‌كانی ئێوه ئاودراو جارێكی تر‌و به‌شێوازی تر ته‌عریب ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر خاك و ئاوی خۆیان ده‌رده‌كرێن.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له یادی ٤٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا یادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، دۆخی سیاسی كورد و هه‌رێمه به خوێن و خه‌بات بیناكراوه‌كه‌ی هێشتا له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگی سیاسی و ئابووری گه‌وره‌دان، كه‌ركوك و ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی تری به‌خوێنی كوڕ و براو خوشك و هه‌ڤاڵه‌كانی ئێوه ئاودراو جارێكی تر‌و به‌شێوازی تر ته‌عریب ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر خاك و ئاوی خۆیان ده‌رده‌كرێن.
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ده‌شڵێت: جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌بیانووی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه بێمووچه و برسی ده‌كرێن، هێشتا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وتانه ماون كه ساڵه‌ها خوێن و فرمێسكیان بۆ ڕژاوه‌و وه‌ك شاخ ریشه‌ی هه‌زاران ساڵه‌مانیان له‌سه‌ر داكوتراوه، ئه‌مه‌ش داوای خه‌باتی به‌رده‌واممان لێده‌كات كه ته‌نها به یه‌ك گیان و گوتاری نیشتمانی ده‌كرێت،
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا هاتووه: له‌سه‌ر ئاستی كوردستان هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و مسۆگه‌ر كردنی ژیان و گوزه‌رانی شایسته و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، پێویسته قه‌یرانه‌كان خۆڕاگریی زیاتر و ئیراده‌ی له‌سه‌رپێ وه‌ستان و پشت به‌خۆبه‌ستنمان به‌هێزتر بكات، ئه‌و نیشتمانه‌ی كه له رۆژانی سه‌ختدا چیاكانی تاكه پشتیوانمان بوون، بۆ هه‌میشه خاك و ئاو و سروشتیشی كانگای ژیان و خێر و بێرو پێگه‌ی سه‌نگ و سه‌نگینیمانه.
شایانی باسه حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له 8 / 8 / 1976 دامه‌زراوه‌و ئه‌مرِۆش 44 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه تێده‌په‌ڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.