ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و ئێستاس به هه‌موو جیهانی بڵاوبووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هه‌زار كه‌س.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٧٢٤ هه‌زار و ١٤٩ كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هه‌زار و ١٤٦ كه‌س.
١٢ ملیۆن و ٥٤٩ هه‌زار و ١٩٨ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و ٢٧٤ هه‌زار و ٧٩٩ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریكا تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٩٥ هه‌زار و ٥٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و وڵاته تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها ١٦٤ هه‌زار و ٩٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.