Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 10:17

لێدوانی هونه‌رمه‌ندانی لوبنانی و عه‌ره‌بی له‌سه‌رته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یروت  

له‌م راپۆرته‌دا لێدوانی به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندان ده‌خینه‌ روو
کوردستان TV
100%

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت ویژدانی ، سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ژاند، هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی و لوبنانی هاوخه‌می خۆیان بۆ گه‌لێ لوبنان ، له‌ رێگه‌ی تۆره‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان  ده‌ربڕی ، جگه‌ له‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندانی لوبنانی ، هۆكاری ته‌قینه‌كه‌وه‌كه‌یان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ، بۆ كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان ، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ندێ له‌ هونه‌رمه‌ندان خۆیان و خێزانه‌كانیان بریندار بوون، له‌م راپۆرته‌دا لێدوانی به‌شێك  له‌ هونه‌رمه‌ندان ده‌خینه‌ روو.   

گۆرانی بێژی  تونسی له‌تیفه‌ ده‌ڵێت" لوبنان شایانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ نییه‌ خوادیه‌ براو خوشكه‌كانمان بپارێزه‌ ، دڵنیام گه‌لی لوبنان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌".

هونه‌رمه‌ند، راغب عه‌لامه‌ ده‌ڵێت " به‌كورتی، كۆمه‌ڵێك شكستخواردو و وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بن سوپاس بۆ خودا سه‌لامه‌تم له‌ خودا ده‌پارێمه‌وه‌ لوبنان و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت."ا

ده‌رهێنه‌ر جاد شویری ده‌ڵێت" خوێن له‌ هه‌موو شوێنكه‌ ،لوبنان له‌ هێرۆ شیما ده‌چێت".

گۆرانی بێژ ئه‌لیسا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌لێت " ناتوانم توڕه‌ بونی خۆم بشارمه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتداران كه‌مته‌رخه‌من باشتر وایه‌ بچنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان و ناویان بچێته‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌".

ئه‌كته‌ری سوری ده‌ڵێت" خودا له‌ قوربانیه‌كان خۆش بێت وشیفاش بۆ  برینداره‌كان بنرێرێت".

هونه‌رمه‌ند  مه‌روان خوری ده‌ڵێت" من  و خێزانه‌كه‌م، سه‌لامه‌تم به‌ڵام  به‌داخه‌وه‌ لوبنان و گه‌له‌كه‌ی  سه‌لامه‌ت نیه‌ ".

نه‌وال زوغبی له‌تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت " لوبنان شه‌وێكی ماته‌م و ره‌ش به‌ڕێده‌كات،كه‌ هه‌رگیز له‌یاده‌وه‌ری لوبنانێكاندا ناسڕێته‌وه‌ ".

گۆرلنی بێژ ، هه‌یفا وه‌هبی ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی له‌ بیروت رودا ده‌مان گرێنێت  ، خودا ره‌حم به‌ قوربانییه‌كان بكات ،هه‌ركه‌سی له‌ توانای دایه‌ به‌ خوێن ببخشێت بۆ برینداره‌كان ".

هونه‌رمه‌ند نانسی عجرم ده‌ڵێت " ئه‌ی خودا له‌ تۆزیاتر كه‌سمان نیه‌.. لوبنان".

گۆرانی بێژی میسری (شیرین عه‌بدلوهاب ) ده‌ڵێت" دڵم له‌ لاتانه‌ خودا بتان لوبنان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت".

هونه‌رمند (سه‌میره‌ سه‌عید) ده‌ڵێت "دیمه‌نێكی ترسناك بوو  خواد لوبنان و و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت".

گۆرانی بێژ (نه‌جوه‌ كه‌ڕه‌م) ته‌نها نوسیوێتی " خودایه‌ ئاسمانی لوبنان به‌جێ مه‌هێڵه‌".

هونه‌رمه‌ند عاسی حلانی ده‌ڵێت" خودایه‌ لوبنان بپارێزه‌".

له‌ سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌كه‌دا وابڵاو كراییه‌وه‌ كه‌ ، هونه‌رمه‌ند "نادین نه‌جیم " له‌ ونبووه‌كانه‌ له‌دوایی له‌ نه‌خۆشخانه‌ دۆزراییه‌وه‌ بریندار بووه‌ چاسه‌ر وه‌رده‌گرێت، ڤیدیۆی چاره‌سه‌ری خۆی  له‌ نه‌خۆشخان بڵاوكرده‌وه‌".

 شایانی باسه‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 4ی ئاب ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ به‌نده‌ری به‌یروت رووی دا ژماره‌ی كوژراوانی ، زیاتر له‌ 154 كه‌سه‌  وپێنج هه‌زاریش بریندارن بوون.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی: كامران

ژیّده‌ر: شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، ئه‌لجزیره‌ ،ئه‌لغد

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.