Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 17:25

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیرکردنی شه‌ش تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند

له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ڵاتبوون
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركردنی شه‌ش تیرۆریستی داعشی له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین رایگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی و له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، شه‌ش تیرۆریستی داعشیان له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌، پێشتر له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ڵاتبوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌ چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، كردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.