Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 15:31

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر - بەشی مۆڵەت کاتی دەوامی درێژکردەوە

بە پێی ڕێنماییەکانی تەندروستی
کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێردا هاتووه‌، لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیاردا بە درێژکردنەوەی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو 6:00ی ئێوارە.

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان (وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر -بەشی مۆلەت ) بڕیاردرا بەم خاڵانەی خوارەوە.

1-بە درێژکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ( کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 6ئێوارە ، و بە پێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەستنی دەمامک و لەدەست کردنی دەستکێش ، بۆ پاراستنی تەندرووستی هەموو لایەک .

2-وە تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەرەدان بکەن کە تکیتی نۆرەی ئۆنلاینیان لایە .

3-تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن کە نۆرەی ( هێما و میکانیک- تاقیکردنەوەی ڕەمپە -و تاقی کردنەوەی ژمارە 8یان هەیە لەم خشتەیەی خوارەوە سەرەدان بکەن :
ا- نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-8 تاوەکو 15-8) دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 9-8 - 2020 سەرەدان بکەن.

ب- نۆرەی ڕێکەوتی(16-8تاوەکو31-8)دەتوانن لە ڕۆژی دوشەمە ڕێکەوتی 10-8 -2020سەرەدان بکەن.

ج-نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-9تاوەکو 15-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 11-8 -2020سەرەدان بکەن.

د- نۆرەی ڕێکەوتی ( 16-9تاوەکو 30-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 12-8 -2020 سەرەدان بکەن.

4-ئەو نۆرانەی کە ماون لە خشتەیەکی تر لە داهاتوو بڵاوی دەکەینەوە.

5-تەنها بەشی وەرگرتنی فۆڕم لە لینکی سڕە دانان کاردەکات بەشەکانی تر جارێ ڕاگیراون.

6-هەر هاووڵاتییەک مۆلەتەکەی بەسەرچوبێت دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنلاین سڕە بگرێت سەرەدانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ نوێ کردنەوەی مۆڵەتەکەی بە مەرجێک پشکنینی چاوی کردبێت.

بەهیوای پابەند بوون و سەڵامەتیەک بۆ هەموو لایەک ..    
ئەمەی خوارەوەش لینکی نۆرە گرتنە ..

https://www.hawlertp.com/ahtp/

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.