ئەمڕۆ شەممە 08-08-2020، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی شەش کەس لە سنووری چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و رایگهیاند: له ساڵی 2014 بەیعەتیان بە داعش داوە و چەکداربوونە و بەشداربوونە لە چەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی و بەناوی کارکردن و کرێکاری و ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوە و لەچەند کێڵگەیەکدا کاری باخدارییان کردووە.
لەسەر بنەمای زانیاری و چاودێری بەردەوام و وردی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم ، زانیاری بەدەستدەھێن لەسەر چەند تیرۆریستێکی داعش ، کە لەسنوری چەمچەماڵ ، بەناوی کارکردن و کرێکاری و ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوە و لەچەند کێڵگەیەکدا کاری باخداریدەکەن.
دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد زانیاری و بەڵگەی دروست بەدەست ھاتن و پاش رەزامەندی دادوەر ، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستانیان لەسنوری چەمچەماڵ دەستپێکردوو ، لەچەند ئۆپراسۆنێکدا رۆژی 4 /8 تیرۆریستانی تاوانبار (ج .م تەمەن 27 ساڵ و تیرۆریست ئ .ھ تەمەن 30 ساڵ دەستگیرکرا کە ھەردووکیان خەڵکی فەلوجەن ).
کە لەکاتی دەستگیرکردنی تیرۆریست ( م.ھ تەمەن 29 ساڵ ) لەدەست ھێزەکانی ئاسایش ھەڵدێت و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا ، کە ساڵی 2014 بەیعەتیان داوە بەداعش و چەکدار بوونە و بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی
ھەر لەمیانی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان پەیوەست بەو دۆسێیە ھێزەکانی ئاسایش رۆژی 5/ 8 لە دوو ئۆپراسێۆنی جیادا سێ تیرۆستی تریان لەسنوری بەردەقارەمان و ناو شاری چەمچەماڵ دەستگیرکرد کە پەیوەندیان بەھەمان گروپەوە ھەبووە و ھەریەک لە تاوانباران ع . م تەمەنن31 ساڵ و ع . ع تەمەنی 22 ساڵ کە خەڵکی مەحمودییەن دوای ھەڵھاتنی دەستگیکرا ھەمان ئێوارەش لەناو شاری چەمچەماڵ تیرۆریست ع . د تەمەن 29 ساڵ خەڵکی بەغدا دەستگیراکران کە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامەو رووبەرووی یاساو دادگاکرانەوە
بەپێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە خواروی عێراق وە ھەڵھاتوون و مەرامیان بووە لە سنوری چەمچەماڵ حەشارگەیەک دروستبکەن و رێگایەکی پەیوەندی دروستبکەن لە گەڵ چەند شانەیەکی نھێنی تیرۆرستانی داعش بۆ رێکخستنەوەو جێبەجێکردنی مەرامەکانیان بەڵام پێش دەستبەکاربوونیان پیلانەکەیان ئاشکراکراو دەستگیرکران .
لەماوەی رابردوودا ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم چەندین تیرۆریستی دیکەیان لەسنوری سلێمانی و گەرمیان و شاروشارۆچکەکانی ھەرێم دەستگیرکردووە و لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەو ئارامی و ئاسایشی ھاووڵاتیان زانیارییەکان پارێزراون و ھێڵراونەتەوە و دۆسێکانیان لە لێکۆڵینەوەدان و لەداھاتوودا زانیاری وردیان لەبارەوە دەخرێتەڕوو .وەک ھەمیشەش تەئکیددەکەینەوە
تەواوی ھێزەکانمان شەونخونن بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی ھاووڵاتیان و رووبەرووبوونەوەی ھەر پیلانێک کە ژیان لە کۆمەڵانی خەڵک تێکبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.