مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئهو حزبه كرده ئهمه دهقهكهیهتی:
بۆ (44)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەڕێز / محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان/
بەبۆنەی(44)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، پیرۆزباییەكی گەرم لە یٔێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەكەین و، هیوادارین بەو گیانی هاوخەباتیی و پێکەوەییە هەردەم بەردەوام و زیاتر بەرەو پێش بچن لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.
حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، هەمیشە خاوەن هەڵوێست و رۆڵی دڵسۆزانەی خۆی بووە بۆ داكۆكیكردن لەو ئەزموون و دەسكەوتانەی بە خوێنی شەهیدە سەربەرزەكانمان هاتوونەتەدی، دەخوازین بۆ لەمەودواش بەردەوامی بە ھەنگاوەکانتان بدەن بۆ ھەماھەنگی زیاتر و تەبایی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان.
ئێمە لە كاتێكدا یٔەو یادەتان پیرۆز دەكەین کە وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێ، هیوادارین بە هەموو لایەك تواناکانمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی كێشە و گیروگرفتەكان و زاڵبوونی گەلەکەمان بەسەر ئەو قەیرانە ئابووری و تەندروستییەی کوردستان و تەواوی جیھانی گرتۆتەوە و، پێکەوە ھەوڵ بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان بدەین.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن ....
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
8ـی8ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.