سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20020/8/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ،پیرۆزبایی ( 44) مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست کرد و رۆڵی گرنگی حزبی سۆسیالیستی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەرز نرخاند .
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکومەت هیوای خواست بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بپارێزرێن.
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی حزبی سۆسیالیستی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.