رێبین سەلام مامۆستای زانكۆ لە میانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رەوشی سیاسی عێراق و مەسەلەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەو ئامادەكاریییەكان رایگەیاند
كە كیشەكانی پرسی هەلبژاردنی پێشوەختە ، هەندێكی سیاسی و هەندێكی تەكنیكین كە بریتین لە چەند كیشەو لەمپەرێك لەوانەیە ، لە بەرواری 6ی 6 كە تاقیكردنەوەی وەزاری ئەنجام دەدرێت لە عێراق و تاقیكردنەوەكان كاریگەری نەرێنییان هەیە لە سەر پرسی هەڵبژاردن بەتایبەت پرۆسەی هەڵبژاردن پشت بە بینایەی قوتابخانەكان و خودی مامۆستایان دەبەستێت كە كۆمسیۆن ماوەی 45 رۆژی ئەویت بۆ راهێنانی مامۆستایان
لەمپەری دووەم پرسی سەرژمێری گشتییە لە عێراق كە مانگی 10 بریارە ئەنجام بدرێت ، ئەوەش ئاستەنگە چونكە بەعەرەبكردنی بەردەوام هەیە و ئەو پرسەش لایەنی تەكنیكی زۆری پێویستە كە هیچی بۆ نەكراوە .
جیهازی هەلبژاردنەكان لە رووی تەكنیكیەوە تەواو نییە كە گوایە لە سەرووی 30 پلەی گەرمی كارناكات ، كەچی مانگی 6 هەلبژاردن دیاریكراوە كە پلەی گەرمی لە سەرووی 40 پلەیە .
پرسی بازنەی هەلبژاردن كە ئەویش تا ئێستا یەكلایی نەكراوەتەوە ، كە باس لە100000 دەنگدەر دەكرێت كە لە قەزایەك ئەو ژمارە دەنگدەرە نییە ، هەروەها لەمپەری هەلوەشاندنەوەی پەرلەمان كە هێشتا تەمەنی ماوە ئەوەش لەمبەرێكی دیكەیە یان 2 لە سەر 3ی ئەندامانی پەرلەمان دەنگ لە سەر هەڵوەشانەوەكە بدەن ، یان بە پێی بڕیاری سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران كە بە زۆرینە دەنگ دەدرێت .
سەبارەت بە كورد و پرسی بەشداریكردن لەو پرۆسەیە ، دكتۆر رێبین رایگەیاند كە دەنگدەری كورد و دەنگدەری عیراقی نائومێدییەكی زۆریان هەیە بەرامبەر بە عێراق . لە 25ی 9ی 2017 لە سەدا 93 سەرجەم دەنگدەران ئومێدیان بە عێراق نەماوە دوای پرۆسەی ریفراندۆم و داوای سەربەخۆیی .
خۆپیشاندانەكانی شارەكانی دیكەش لە عێراق هەمان نارەزایییە بەرامبەر بە سیستەمی سیاسی عێراق .
روونیشیكردەوە كە دەستووری عێراق روون نییە ، كوتلەی گەورە نازانی كێیە . ئایا لە دوای پرۆسەی هەلبژاردنە یان دوای دەنگدان لەپەرلەمانە كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا گرفتێكە كە دواتر دەنگدەر بە تەواوی متمانە لە دەست دەدات .
سەبارەت بە پرسی سەرژمێری دكتۆر رێبین روونیكردەوە كە مەسەلەی سەرژمێری لە تەكنیكییەوە بۆتە مەسەلەیەكی تەكتیكی . سەرژمێریەكان تەنها وێنەیی بووە ، دەبوایە 2008 سەرژمێری بكرایە ، بۆیە هەلبژاردن بێ دەنگدان دەرەنجامێكی راست و دروستی نابێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.