خالد ئەحمەد چاودێری سیاسی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەلبژاردنی پێشوەختەو رۆڵی كورد و بەشداریكردنی لەو پرۆسەیە رایگەیاند كە :
سەرەتا پرسی هەڵبژاردن و وادەی هەلبژاردن خۆی ئاستەنگە ، كە دەیەها پرسیار لە خۆ دەگرێت جگە لەوەی كە دەستكاری كردنی بازنەكانی هەلبژاردن و دەستنیشانكردنی كوتلەی گەورە ئەو دوو مەسەلەیە كیشەو ئاستەنگی هەرە گەورەن لەو پرسەدا .
سەبارەت بە كورد روونیكردەوە كە كوردهەمیشە رۆلی كاریگەری هەبووە بۆ پاراستنی دەستوور و شەراكەتی راستەقینە .
سەبارەت بە وادەی هەلبژاردن و داواكارییەكانی خەڵكی عێراق رایگەیاند كە خەلكی عێراق پێویستی بە كردار هەیە نەك گوتار ، گوتار كیشەی خەلكی عێراق چارەسەر ناكات . هەنگاوی مسەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق زیاتر بۆ ئەوەیە خۆی رزگار بكات لە فشارەكان و داواكارییەكانی شەقامی عێراقی .
روونیشیكردەوە كە دەرەنجامی هەلبژاردن و پرسی هەلبژاردن شتێكی وا روونادات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات .
سەبارەت بە كوردیش رایگەیاند كە كورد زیاتر یەكڕیزن بەبەراورد لە گەڵ لایەنەكانی دیكەی عێراقی . خەلكی كوردستانیش چاوكراوەیە كە زیاتر كەسانی وا دەستنیشان بكەن نوێنەرایەتیان بكات لە بەغدا كە نوێنەری حەقیقی و راستەقینە بن .
هەروەها گوتی : پێویستە كورد وەكو بەرەیەك بچنە ناو ئەو هەلبژاردنەی كە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.