Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 13:29

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

جەخت لە برایەتی و هەماهەنگی هەردوولا كرایەوە
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆك بارزانی یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 8ـی 8ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانەوە كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە برایەتی و هەماهەنگی هەردوولا كرایەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.