سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی میوانی دلێر رایگەیاند
ئیستا لوتكەی خراپترین تووشبوون هەیە ، بەڵام ئەگەر خۆپارێزی تونتر بكرێت ئەوا رێژەی تووشبوون و چارەسەركردن و رێژەی كردن كەمتر دەبێتەوە . رێژەی چاكبوون 61% كە رێژەی مردن 3،9% یە كە رێژەیەكی زۆرە .
پێشبینی نەدەكرا لەو وەرزە بەمشێوەیە ئەو ڤایرۆسە بڵاوببێتەوە . دواتر نەدۆزینەوەی ڤاكسین ، ئەوەی روون و ئاشكراش نیە هاتنی وەرزی پایزە كە ئاشكرا نیە كە چۆن دەبێت .
بلاوبونەوەی پەتاكە تا رادەیەك لە سەرەتا كەم بوو ، زیاتر لە دەرەوە دەهاتنە ناو وڵات ، بەڵام دواتر چڕیەكەی ئەو پەتایە رووی لە زیادی كرد لە سەر ئاستی تاكەكەس و كۆمەڵگە . سەرەتا و دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان هەستی بە بوونی ئەو پەتایە كرد لە سەر ئاستی جیهان رێژەی ئەوانەی داخلی نەخۆشخانە كران رێژەكەی تەنها لە15% بووە ، رێژەی كەمی ئەو ڤایرۆسەش بۆ رێكارەكان دەگەرایەوە ، بەڵام دوای ئەوەی زۆر پرۆپاگەندەی نابەجێ كران و ژیان ئاسایی كرانەوە رێژەكە بەرەو زیادی رۆیشت .
لە كاتی ئاسایی هەتا لە كاتی زۆر پێویستیشدا لە سالانی رابردوو تەنها 15 نەخۆش پێویستی بە ئۆكسجین نەبووە ، بەڵام زیاتر لە 200 نەخۆش پێویستی بە ئۆكسجین بێت ئەوا پێویستیمان بە سیستەمێكی دیكە هەیە و بەهەر حال كارگەی پركردنەوەی ئۆكسجین هەیە ، ئێستا چەندین كارگەی دیكەش هاوكارن بۆ دابینكردنەوەی ئۆكسجین .
هەندێ دەزگای راگەیاندنیش بوونە هۆی دڵەراوكێ لە نێوان نەخۆشەكان و خەڵك . كە پێویست نەبوو بەمشێوەیە بێت .
هەموو نەخۆشخانە ئەهلیەكان ،پێویستە نهۆمێك تایبەت بكات بە نەخۆشی كۆرۆنا ئەوە بڕیاری وەزارەتی تەندروستییە . نرخەكان زۆر زیادن ، گلەییش هەیە و سكاڵاشمان بۆ هاتووە ، لێژنەیەك پێكهێنراوە بۆ ئەوەی رەچاوی باری دارایی هاووڵاتیان بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.