Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 13:30

پۆلیسی ڕاپەڕین: هاووڵاتیه‌ک به‌ برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی قه‌ڵادزێ

لە بناری قەندیل سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ كه‌سێك به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، بەوتەی کەسوکارەکەی، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەی لێکراوە.  

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان هاتووه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی (یـ . ر . خ) لەدایک بووی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لە سنوری هەرێمی کوردستان لە بناری قەندیل سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە و لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەشەوە فیشەکێک بەر ڕومەتی چەپی کەوتووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.