Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:43

ڕێگا نەدرا گردبوونەوە و قەڵەبالغی شەوی ڕابردووی شەقامی ئیسکان دووبارە بێته‌وه‌

به‌ ئامانج پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێردا هاتووه‌، ڕێگا نەدرا گردبوونەوە و قەلەبالغی شەوی ڕابردووی شەقامی ئیسکان دووبارە.

دوای ئەوەی تێبینی کرا شەوی ڕابردوو گردبوونەوە و قەلەبالغیەکی زۆر ھەبوو لەشەقامی ئیسکان بەھۆی سەیرکردنی یاری تۆپی پێ بەبێ گوێدان بەڕێنماییەکانی خۆپارێزی.

لەسەر بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر ، شه‌وی شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 8-8-2020 بەسەرپەرشتی بەڕێزیان ، بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی،ھێزی زێرڤانی ڕێگا نەدرا گردبوونەوە و قەلەبالغی شەوی ڕابردووی شەقامی ئیسکان دووبارە  ببێتەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاولاتیانە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.