Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:45

له‌ یه‌ک رۆژدا سێ حاڵه‌تی خۆکوشتن له‌ که‌رکووک تۆمارکراوه‌

حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه
کوردستان TV
#7
100%

 له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا سێ حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌ كه‌ركووك تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌ گوته‌ی شاره‌زایانی مافه‌كانی مرۆڤ، "دۆخی خراپی ئابووری" كه‌ بووه‌ته‌ هۆی بێكاری و سه‌ختبوونی ژیان و هه‌روه‌ها تێكچوونی باری ده‌روونی خه‌ڵك، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دیارده‌یه‌یه‌.

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، رێبوار كه‌ریم تۆفێق-ی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵان له‌ ژووره‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵده‌واسێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات، هاوكات گه‌نجێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم به‌ناوی عه‌لی عیرفان كه‌ ته‌مه‌نی ١٨ ساڵانه‌، له‌ناو گه‌رماوی ماڵی خۆیاندا ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ رووداوێكی دیكه‌شدا گه‌نجێكی ١٤ساڵانه‌ به‌ناوی ئیبراهیم جومعه‌ كه‌دانیشتووی گوندی ئه‌لحلوه‌ وه‌سه‌ی ناحیه‌ی زابی قه‌زای حه‌ویجه‌یه‌، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌په‌ت خۆی هه‌ڵواسیووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سروود ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی رێكخراوی هیوای عێراقی له‌ كه‌ركووك راگه‌یاندووه‌كه‌ حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌ و هۆكاره‌یشی بۆ دۆخی ئابووری و بێكاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كه‌ره‌نتین و بێكاری هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له‌ كه‌ركووك.

شایانی باسه‌ له‌ساڵی ٢٠١٩ له‌كه‌ركووك ١٠٦ حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن تۆمار كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.