Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:36

نرخی زێڕ ڕووه‌ و دابه‌زین ده‌ڕوات

به‌هۆی خستنه‌ڕووی بڕێكی زۆری زێڕه‌
نرخی زێر
کوردستان TV
#8
100%

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌های زێر نرخی خه‌یاڵی تۆماركرد كه‌ له‌ مێژووی ئه‌و كانزایه‌ یه‌كه‌م جاره‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌ڵام دوو ڕۆژه‌ خه‌ریكه‌ ئاراسته‌ی نرخه‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی خسته‌ بازاڕی بڕێكی زۆری زێر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری جیهانی. له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی مسقاڵێك زێری عه‌یار بیست و یه‌ك كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌ گه‌یشته‌ سێسه‌د و شێست هه‌زار دینار، ئه‌مڕۆ ئه‌م نرخه‌ نییه‌ و بۆ سێسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار دابه‌زیووه‌ واتا له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا هه‌ر مسقاڵێك ده‌ هه‌زار دینار دابه‌زیووه‌. هاوكات مسقاڵێك زێری عه‌یار بیست و چوار به‌ چوارسه‌د هه‌زار دینار و عه‌یار هه‌ژده‌ به‌ سێسه‌د هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت. هه‌ندرێن وه‌رتی گوته‌بێژی سه‌ندیكای زێره‌نگرانی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌های زێر ڕاسته‌ دابه‌زیووه‌ به‌ڵام پێشبینی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی زێر ده‌كرێت. له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر وه‌رتی باسی له‌وه‌كرد: ڤایرۆسی كۆرۆنا و ململانێ سیاسییه‌كانی وڵاتان كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه‌ چونكه‌ له‌و كاته‌دا سه‌رمایه‌داران باشترین شت بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان زێڕه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنانی پێوه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش واده‌كات خواست له‌سه‌ر زێڕ زۆر بێت له‌و كاته‌شدا نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ته‌قینه‌وه‌كانی لبنان كاریگه‌ری زۆر زیاتر له‌سه‌ر نرخی زێڕ دروست ده‌كات له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌م نرخی زێڕ زۆر له‌وه‌ی ئێستا به‌رزتر بێته‌وه‌.
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.