تا دێت ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و ئیداریش هۆشداری ده‌ده‌ن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه ئه‌گه‌ر بێت و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یڕه‌و نه‌كرێت.
كرمانج عیزه‌ت، قامی سۆران ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له كۆی پشكنینی كۆڕۆنا بۆ 77 كه‌س، ده‌ركه‌وتووه كه 27یان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
له‌باره‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی تووشبووهكانیشهوه ڕایگه‌یاند: یه‌ك تووشبوو له ڕه‌واندزه و سێ له خه‌لیفان و چوار تووشبووی دیكه‌ش له هاودیانان و باقی تووشبووه‌كانی دیكه‌ش له سۆرانن له هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی "ئیسقەلا ، ئەیلول ، شۆڕش ، کۆڕەک ، خەلکان ، زۆزک ، بارزان ، دیانا ، نەھری ، بەرخۆدان ، ئازادی ، سەروچاوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.