عه‌لی موسه‌وی،سه‌رۆكی ناوچه‌ی ئه‌روه‌ندی ئازاد بۆ كاروباری وهبهرههێنان و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی سنووری نێو ده‌وڵه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه داخرابوو،كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌مڕۆوه ده‌روازه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و ئاڵوگۆڕی بارزگانی له‌نێوان ئێران و عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
شایانی باسه سنووری شه‌لامچه به‌دووری 15 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته شاری خورهمشههرو 25 كیلۆمه‌تر له شاری به‌سره-ی باشووری عێراق.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.