بێگومان پێکهاتووی به‌رده‌که جۆری پارێزی خۆراک و شێوازی چاره‌سه‌ری دیاری ده‌کات ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک گژوگیا له ڕووی زانستیه‌وه یارمه‌تی نه‌هێشتن و فڕێدانی به‌ردی گورچیله ئه‌ده‌ن به‌ڵام زۆر گرنگه نه‌خۆش پێش به‌کارهێنانیان سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات تا دڵنیا بێت که پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری یان توانه‌وه‌ی به‌رده‌که نیه به له‌یزه‌ر و هه‌روه‌ها ئاستی کارکردنی گورچیله‌کان و دیاری کردنی هۆکاری دروست بوونی به‌رده‌که.
باشترین جۆره‌کانی خۆراك و گژوگیا بۆ به‌ردی گورچیله :
1-گیراوه‌ی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتوون :
چوار که‌وچکی چێشت زه‌یتی زه‌یتوون له‌گه‌ڵ چوار که‌وچکی چێشت شه‌ربه‌تی لێمۆی فرێش تێکه‌ڵاو بکه و بیخۆره‌وه ؛ دواتر چه‌ند په‌رداخێک ئاو بخۆره‌وه ؛ له ڕۆژێک دا چه‌ند جارێک دووباره‌ی بکه‌ره‌وه.
2-سرکه‌ی سێ‌و :
دوو که‌وچکی چێشت سرکه‌ی سێ‌و له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی چێشت هه‌نگوینی ئه‌سڵی تێکه‌ڵاو بکه و بیخۆره‌وه و له ڕۆژێک دا چه‌ند جارێک دووباره‌ی بکه‌ره‌وه.
3-شه‌ربه‌تی هه‌ناری فرێش :
له ڕۆژێک دا چه‌ند په‌رداخێکی لێ بخۆره‌وه یان ناو‌کی ده‌نکه هه‌نار بکووته‌وه و به هاڕاوه‌یی ڕۆژی چه‌ند جارێک یه‌ک بۆ دوو که‌وچکی چێشتی لێ بخۆ.
4-نه‌عنا :
چه‌ند چڵێک نه‌عنای سه‌وز یان وشکراو له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی چێشت هه‌نگوینی ئه‌سڵی له ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم پاش پێنج خوله‌ک بیخۆره‌وه ؛ ڕۆژانه ( ٥ ـــ٦ جار ) ؛ یان نه‌عنای سه‌وز چه‌ند جارێک له نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ.
5-قه‌یته‌ران :
چه‌ند چڵێک : قه‌یته‌رانی سه‌وز یان وشکراو له ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم پاش پێنج خوله‌ک بیخۆره‌وه ؛ ڕۆژانه ( ٥ ـــ٦ جار ) ؛ یان قه‌یته‌رانی سه‌وز چه‌ند جارێک له نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ.
6-که‌ره‌وز :
ــــ چه‌ند جارێک له نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ ڕۆژانه یان بیده له عه‌ساره و بێ پاڵاوتن بیخۆره‌وه.
7-شووتی :
ــــ چه‌ند جارێک له نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ ڕۆژانه یان بیده له عه‌ساره و بێ پاڵاوتن بیخۆره‌وه.
9-فاسۆلیا به تایبه‌ت فاسۆلیای ڕه‌ش :
ــــ فاسۆلیا به کوڵاوی و بێ زه‌یت و ڕۆن.
ــــ فاسۆلیا دوای لێکردنه‌وه‌ی توێکڵه‌که‌ی بکوڵێنه به باشی و دواتر ئاوه‌که‌ی چه‌ند جارێک له نێوان ژه‌مه‌کان بخۆره‌وه.
10ــــ گه‌ڵای که‌رته‌شی :
ــــ دوو که‌وچکی چێشت له گه‌ڵای که‌رته‌شی وشکراو بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم و پاش ( ۱۰ ) خوله‌ک بیخۆره‌وه ؛ ڕۆژی ( ۲ ــ ۳ ) جار.
گرنگترین ڕێنمیاییه پزیشکیه‌کان :
۱ــــ هه‌ندێک جۆری ئه‌م گژوگیایه بۆ هه‌موو که‌سێک ناگونجێت به تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی فشاری خوێن .
۲ــــ هه‌ندێک جۆری ئه‌م گژوگیایه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ده‌رمان کارلێک ده‌که‌ن و زیانی هه‌یه بۆ نه‌خۆش .
۳ــــ له به‌ر ئه‌م دوو خاڵه زۆر گرنگه نه‌خۆش ڕاوێژ بکات له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ی.
٤ ــــ زۆر گرنگه نه‌خۆش ئاگاداری ئه‌و خواردنانه بێت که ناهێڵن به‌ردی گورچیله دروست بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌ی یارمه‌تی دروست بوونی به‌ردی گورچیله ده‌ده‌ن
دکتۆر کامه‌ران ڕسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.