وا بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێكی دیكه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دانوستان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بووجه، مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان،به‌ره‌پێشچوونی باش له گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێم هاتووه‌ته ئاراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م سه‌ردانه‌دا بگه‌ن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی پرسه داراییه‌كانی نێوانیان.
شایانی باسه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ئه‌و شانده ده‌بێت كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.