Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:23

دوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌..  وه‌زیری راگه‌یاندنی لوبنان ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌

پێشبینی ده‌كرێت وه‌زیری ژینگه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی رابگه‌ێنێت
کوردستان TV
100%

مه‌نال عه‌بدولسه‌مه‌د، وه‌زیری راگه‌یاندنی لوبنان، دوای كاره‌ساته‌كه‌ی لوبنان كه‌ 170 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر له‌ 6 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون،ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ حكومه‌تی لوبنان راگه‌یاند.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌نال عه‌بدولسه‌مه‌د گوتی: داوای لێبوردن له‌ لوبنانییه‌كان ده‌كه‌م كه‌نه‌متوانی خۆزگه‌كانیان به‌دیبیهێنم و گۆڕانگارییه‌كانیش دوورن و له‌گه‌ڵ واقیع یه‌كناگرنه‌وه‌،بۆیه‌ دوای كاره‌ساته‌كه‌ی به‌یرووت، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی خۆمم له‌ حكومه‌ت راگه‌یاند.

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری راگه‌یاندنی لوبنان، دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ، ناسیف حه‌تی،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.

هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت ده‌میانوس قه‌تار،وه‌زیری ژینگه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی رابگه‌ێنێت.

شایانی باسه‌ دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر لوبناندا هات،شه‌وی رابردوو به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.