Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 11:38

پیاوێک به‌ تۆمه‌تی کوشتنی هاوژینه‌که‌ی لەهه‌ولێر ‌ده‌ستگیر کرا

پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له‌ هێزه‌كانی پۆلیس كرد
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئافره‌تێك ڕاگه‌یاند، كه‌ هاوكات یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌یه‌.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێک لە شارۆچکەی عەنکاوە، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە هەریەک لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشی پۆلیسی عەنکاوە/ بنکەی پۆلیسی حەدیاب و بنکەی پۆلیسی عەنکاوە پێکهێندرا.

پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (زەینەب)، تەرمەکەی فڕێدراوە لە شارۆچکەی عەنکاوە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانرا بە کەمتر لە (٧) کاتژمێردا تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن.) دوای چەندین جار بە چەکی کلاشنکۆف دەستڕێژی گوللـەی لە هێزەکانی پۆلیس کرد بەڵام توانرا دەستگیر بکرێت و دانی نا بەتاوانەکەیدا کە هەڵساوە بە کوشتنی خێزانی خۆی بە گوللـە .

هەروەها توانرا تۆمەتبارێکی تر لەم ڕووداوە دەستگیر بکرێت بەناوی (هـ.م.ح.)، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان بەند کران.

3

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.