Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:46

دایکێک له‌ رێگای هه‌ڵکه‌ندنی تونێلێکه‌وه‌ هه‌وڵیدا کوڕه‌که‌ی له‌ به‌ندیخانه‌ ئازاد بکات

كوڕه‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتن سزای هه‌تا هه‌تایی دراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئۆكڕاینیا ده‌سه‌ڵاتداران ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌نزیك یه‌كێك له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، تونێلێكی بۆ ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندبوو.

به‌ ووته‌ی پۆلیس ئافره‌ته‌كه‌ خانوویه‌كی له‌نزیك به‌ندیخانه‌ به‌كرێ گرتبوو، به‌درێژایی رۆژ له‌ماڵه‌وه‌ بووه‌، ته‌نها شه‌وانه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكه‌ندن هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێكی نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر.

هه‌روه‌ها پۆلیس روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ شه‌وانه‌ به‌ ماتوڕسكیلێكی بێ ده‌نگ ،چۆته‌ نێو كێڵگه‌یه‌كی به‌تاڵ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاراسته‌ی به‌ندیخانه‌كه‌ تونێلێك هه‌ڵبكه‌نێ.

شایانی باسه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌ هه‌ڵكه‌ندنی تونێله‌كه‌دا كه‌ل په‌لی سه‌ره‌تایی به‌كارهێناوه‌و توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا به‌ قووڵی سێ مه‌ترو درێژایی 10 مه‌تر تونێله‌كه‌ هه‌ڵبكه‌نێ،به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ ئامانجه‌كه‌ی، پۆلیس پێی زانیوه‌و ده‌ستگیریان كردووه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.