كاروان ره‌زا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆسته و گه‌یاندن له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت، جۆره‌كانی به سیم و یان بێ سیم واتا یان له‌ڕێگای شه‌پۆله دارۆ موگناتیسییه‌كانه یان له‌ڕێگای كێبڵه یان ئه‌ی دی ئێس ئێڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌توانرێت به شێوازی فایبه‌ر تۆ هۆم بگات به هاووڵاتییان و شێوازی بێ سیم چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، ئه‌ویش به‌شێوه‌ی وای فای یان به‌شێوه‌ی وای ماكس كه ئه‌م شێوازه‌یان له جیهاندا نه‌ماوه و بووه به 4G، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، ئێستا ته‌كنه‌لۆجیا پێش ده‌كه‌وێت بۆ '5G' كه هێشتا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌كارنه‌هاتووه له‌به‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له سیسته‌مه‌كه‌یدا هه‌یه‌تی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆسته و گه‌یاندن له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌و ئینته‌رنێته‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه پێشكه‌وتووه و گوتی: ئینته‌رنێت له كوردستان زۆر پێشكه‌وتووه، تا ئێستا سیسته‌می 4G كار ده‌كات و ره‌نگه سه‌دا ٦٠ی وڵاتانی جیهان فایبه‌ری تێدا نه‌بێت، به‌ڵام له كوردستان فایبه‌ر جێبه‌جێ كراوه و به‌شێوازێكی ئاسان گه‌یشتووه به هاووڵاتییان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆسته و گه‌یاندن له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كان و گله‌یی هاووڵاتییان له كوالێتی ئینته‌رنێت گوتی: له‌سه‌دا ٦٠ی وڵاتانی جیهان فایبه‌ر تو هۆمی نییه له كوردستانی ئێمه هه‌موو شاره‌كان فایبه‌ری تێدایه و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانیش تێیدایه و خێراترین ئینته‌رنێته، جگه له‌وه‌یش پێشكه‌وتووترین سیسته‌می وایه‌رلێس له كوردستاندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به نرخی ئینته‌رنێتیش كاروان ره‌زا ده‌ڵێت: كۆمپانیا ئازاده له دانانی نرخ به‌پێی ئه‌و تێچووه‌ی كه بۆخۆیان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان چونكه هه‌ر كێبڕكێیه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخ، ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یر بكه‌ین نرخ ئێستا زۆر هه‌رزانتره به‌راورد به پێنج ساڵی رابردوو، له‌به‌ر ئه‌وه نرخ دیاریی ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به قۆرخكاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.