لەسەر ڕاسپاردەی وەزیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەوامی فەرمانگەیەک بەهۆی په‌تاى کۆرۆناوه بۆ ماوه‌ى 7 رۆژ ڕاگیرا.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه ، لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەهۆی تووشبوونی بەشێک لە فەرمانبەران بە کۆرۆنا، بڕیار درا دەوام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بۆ ماوه‌ى هەفتەیەک ڕابوەستێت.
ده‌شڵێت بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان هاوڵاتیان دەتوانن هەفتەى داهاتوو لە 16 ى 8 ى 2020 سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.